گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش بەیاننامەیەكی ساختە

’’أولياء الدم’’ بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاوكردەوە

2021.04.15 - 02:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’أولياء الدم’’ بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاوكردەوە

ناس كورد_

گروپی "أولیاء الدم" كە بەرپرسیارێتی هێرشەكەی مانگی شوباتی رابردووی سەر هەولێری لە ئەستۆگرت ڕەتیكردەوە بەشداربووبێت لە هێرشەكانی شەوی ڕابردووی هەولێر و ئەو بەیاننامەیەشی بە "ساختە" ناوبرد كە بەناوی ئەوەوە لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر گروپى بزوتنەوەی نوجەبا بەرپرسیارێتى خۆى لەو تەقینەوەیە راگەیاند کە کەمێک لەمەوبەر کرایە سەر شارى هەولێر و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرى کردە ئامانج.   

دژە تیرۆرى کوردستان (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە (ئەمشەو موشەکێک ئاراستەى شارى هەولێر کراوە و فڕۆکەخانەى هەولێرى کردۆتە ئامانج).    

  

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە  .   

 

me_ga.php?id=3270