ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەبارەى هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر هاتە دەنگ و رایگهیاند، وڵاتەکەی ئاگاداری ئهو راپۆرتانهیه كه باس له هێرشهكهی ئهمشهوی سهر ههولێردهكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( 14ی نیسانی 2021) ئاشکرای کرد "ئەمەریکا ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکات، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکانیش ئاگرێکی گەورە لە دەرەوەی فڕۆکەخانە کەوتۆتەوە، بە وردی یەکێک لە باڵەخانەکانی زیانی پێی گەیشتووە".
پنتاگۆن، ئاماژەی بەوەشکردوە، زانیاری پێشوەختی هەبووە لەسەر بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دهزگای دژە تیرۆری و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە و لهدهوروبهری فڕۆكهخانهكه كهوته خوارەوە".
هاوکات هوشیار زیباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تویتێکدایە ئاماژەی بەوەکرد کە هۆکاری تەقینەوەکەی هەولێر کەوتنە خوارەوەی موشک نەبووە، بەڵکۆ بۆردومانی فرۆکەیەکی بیفڕۆکەوان بووە".