کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. . بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2019 لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 38 و نزمترین 24 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 37 بە 25 و لە دهۆک 35 بە 24 و هاوکات لە کەرکوک 40 بە 28 پلە دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 39 و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانى 38 بە 26 و دهۆک 37 بە 26 و هاوکات لە کەرکوک 41 بە 29 دەبێت. .