ناس کورد-
کارمەندێکى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان دەڵێت "تاوەکو ڤاکسینی ئیسترازینکای بەریتانی لە کوردستان بەردەست بوو بەرپرسان ئامادە نەبوون خۆیان بکوتن، بەڵام دوو ڕۆژە ڤاکسینی ڤایزەری ئەمریکی گەیشتۆتە هەرێم، ببینن بەرپرسان و دەوڵەمەندەکان چۆن قۆڵی خۆی بۆ هەڵدەکەن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هیوا سەید سەلیم کارمەندى تەندروستى و نوسەر (14ى نیسانى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ئاماژەى بەوە کرد، تا ڤاکسینی ئیسترازینکای بەریتانی لە هەرێمی کوردستان بەردەست بوو، بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانە و کاریگەری لاوەکی ئەو ڤاکسینە، هیچ یەک لە بەرپرسانی هەرێم ئامادەنەبوون ڤاکسین لەخۆیان بدەن، ئەسترازینکا بەرهەمی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیە، بەڵام لە کۆی 32 ملیۆن کەس کە لە بەریتانیا فاکسینەکەی وەرگرت بوو 22یان توشی خوێن مەین بووبوون، ئەوەش رێژەیەکی یەکجار کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا لە عێراق و کوردستان کەس تووشی ئەو حاڵەتە نەبووە بەڵام چونکە بەرپرسان زۆر خۆیان خۆشدەوێ ئامادە نەبوون ڤاکسینی بەریتانی بەکار بێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو رۆژە ڤاکسینی ڤایزەری ئەمەریکی گەیشتۆتە هەرێم، جا ببینن بەرپرسان و دەوڵەمەندەکان چۆن قۆڵی خۆی بۆ هەڵدەکەن؛نەفرەت لەو جیاوازیە چینایەتیەی کە ڤاکسینیشی گرتەوە؛.