گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لامی: گەڕانەوەی خەڵكی جورف سەخر بۆ ماڵەكانیان بەدەستی ئیمامی مەهدییە

2021.04.14 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
لامی: گەڕانەوەی خەڵكی جورف سەخر بۆ ماڵەكانیان بەدەستی ئیمامی مەهدییە

ناس کورد-

لێپرسراوی ئاسایشی حەشدی شەعبی ئەبو زەینەب لامى ڕایگەیاند دۆسیەی شارۆچكەی جورف سەخر لە باشوری بەغدا كە ئێستا حیزبوڵڵای تێدایە و ماڵە سوننەكانی ئاوارەن بەدەستی ئیمامی مەهدییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لامی لە یەكێك لە ڕوومەكانی كڵەب هاوس بەناوی (لن تنالوا الجرف) كە "ناس كورد" بەشداری تێداكردووە (14 نیسانی 2021) جەختیكردەوە سوپاسالاری تیرۆركراوی حەشد، ئەبو مەهدی موهەندیس هەمیشە جەختیكردووەتەوە بڕیاری گێڕانەوەی سێ شوێن بۆ خەڵكەكەی بەرپرسیارێتی هەموو شیعەی دنیایە و هیچ گروپێك و حیزب و كەسێكی حكومی ناتوانێت لەخۆیەوە بیكات، ئەوانیش سامەڕا و رێگاكەی لەگەڵ ناحیەی جورف سەخر كە لەباشوری بەغدا و بەسەر رێگای كەربەلا و بابلدا دەڕوانێت.

 

لامی باسی لەوەشكرد دۆسیەی جورف سەخر كە "دانیشتوانەكەی هاوكاری داعش بوون و دواتر هەڵهاتوون بەدەستی ئیمام مەهدییەو تا خۆی دەرنەكەوێت كەس بۆی نییە سازشی لەسەر بكات و ئەو ناحیەیە بۆ رادەستكردنەوە نییە".

 

ناحیەی جورف سەخر پانتاییەكی كشتوكاڵی و چڕی باخدارییە، زۆربەی دانیشتوانەكەشی سوننەن، لەپاش گێڕانەوەی لەدەستی داعش كەتیبەكانی حیزبوڵڵا كردوویانە بەمۆڵگە و بارەگای دابرێنراوی خۆیان و بەهۆی ئەوەشی ناوچەیەكی سەربازییە هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت سەردانی بكات و لەچەند ڕۆژی رابردوودا دۆسیەی ئەم شارۆچكەیە لەنێوان پەرلەمانتارە سوننە و شیعەكان بووە مایەی دەمەقاڵە و تۆمەت گۆڕینەوە لە دژی یەكتر.