ناس کورد-
پزیشکێکى کورد هۆکارەکانى توشبوونى ڕۆژووانانى مانگى ڕەمەزان بە تینوێتى و چارەسەرییەکانیش لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیى، پسپۆڕی زانستی خۆراک (14ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى توشبوونى رۆژووانانى مانگى ڕەمەزان بە تینوێتى دەستنیشان دەکات و لەو بارەیەوە چەند ڕێنماییەک وەک چارەسەرى ئەو بابەتە دەخاتەڕوو.
تینوویه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زان:
چۆن تینوو نه‌بم له کاتی ڕۆژوو گرتن:
ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی یان نه‌هێشتنی تینوویه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی زۆر له هاوڵاتیان به داوای وه‌ڵامه‌که‌ی دا ده‌گه‌ڕین ۰
چۆن تینوو نه‌بم له کاتی ڕۆژوو گرتن:
۱ ــــ خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه ؛ ئاوه‌که فێنک بێت یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد ۰
۲ ــــ خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰
۳ ـــ دوور بکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه ۰
٤ ــــ هه‌وڵ بده خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو بخوێت و له خواردنی سورکراوه دوور که‌ویته‌وه ۰
٥ ــــ زۆرتر سه‌وزه و میوه بخۆ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم وه‌ک مۆز ، سندی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه ڕێواس ، شلیک ۰
٦ ـــ خۆت به دوور بگره له خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو ۰
۷ ـــ هه‌وڵ بده چه‌رسی سوێر کراو نه‌خوێت : ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به کاڵی بێت و ڕۆژانه بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت۰
۸ ـــ ـ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زه‌ڵاته له کاتی به‌ربانگ و پارشێو زۆر به سووده ۰ ۰
۹ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له مانه‌وه له شوێنی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌یانیان له ترسی وشک بوونه‌وه ۰
۱۰ ـــ که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی ( نه‌خواردنی باشتره ) ، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه ، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد ؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ ، له بری ئه‌وه مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ ۰
۱۱ ـــ له جیاتی شه‌ره‌به‌تی ئاماده‌کراو و گیراوه : شه‌ربه‌تی فرێش له ماڵه‌وه ئاماده بکه و بیخۆره‌وه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک