گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ لەبارەى ڕێکخستنى گەشتى ئاسمانى بۆ بوارى گەشتوگوزارى لەلایەن ناساوە هاتە دەنگ

2019.06.07 - 23:13
ترەمپ لەبارەى ڕێکخستنى گەشتى ئاسمانى بۆ بوارى گەشتوگوزارى لەلایەن ناساوە هاتە دەنگ
  ناس کورد- ترەمپ لەبارەى گەشتى بوارى گەشتوگزارى بۆ بۆشایی ئاسمان، هاتە دەنگ و بە ناساى ڕاگەیاندووە، نابێت باسى پرسێکى لەو بابەتەوە بکات چونکە ئەمریکا 50 ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات. . لە تویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بە ناسای ڕاگەیاندووە: "نابێت باس لە ڕێکخستنى گەشتى گەشتوگوزارى بکەیت بۆ سەر مانگ، بە ڕەچاوکردنى ئەو پارە زۆرەى ئەمریکا لە ماوەى 50 ساڵدا لەو بوارەدا خەرجى کردووە".   . ئاماژەى بەوەشکردووە، ناسا کارى زۆرى لەپێشە بیکات لەوانە توێژینەوەکانى تایبەت بە مەریخ و مانگ، هەروەها بوارەکانى بەرگرى و زانست". . ئەم وتانەى ترەمپ پاش ئەوە دێت، ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری دا بە کردنەوەى وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بەڕووی خەڵکی ئاساییدا، نرخی هەر شەوێک مانەوەش لە بۆشایی ئاسماندا 35 هەزار دۆلار دەبێت. https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1137051097955102720