گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق بۆ ناس کورد: بەشی سێ ساڵ ئاوی بارانمان بۆ کشتوکاڵ گلداوەتەوە

2019.03.08 - 22:04

 

ناس کورد-

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق ئاشكرایكرد وەزارەتەكەیان توانیوێتی سود لە بارانی ئەمساڵ وەرگرێت، بە كۆكردنەوەی لە بەنداوەكان و بەکارهێنانی وەك ئاودێری بۆ كشتوكاڵ.

 

جەمال ئەلعادلی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە میانەی دووەمین ڕۆژی شەشەمین دیداری سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "توانیومان لە ئەمساڵدا ڕێژەیەكی بەرچاوی ئاوی باران كۆبكەینەوە لە بەنداوەكانی عیراقدا، کە ڕێژەی 27 ملیار مەتر سێجا ئاومان كۆكردۆتەوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو كەمتر لە 12 ملیار بووە، ئەو ڕێژەیەش بەشی 2 بۆ 3 ساڵی وەرزی ئاودێری جوتیارانی عیراق دەكات" .

 

لە بارەی گرفتەکانی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لە لایەن تورکیاوە جەمال ئەلعادلی وتی: "لەم مانگەدا دانیشتنێكمان لەگەڵ لایەنی توركی بۆ ئەم  بابەتە هەیە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر چاوم بە باڵوێزی توركیا لە عیراق كەوت لەسەر هەمان پرس، چاوەڕوانی وەفدەكەی توركیاین سەردانی عیراق بكەن بۆ كۆتاییهێنان بەو پرسە، لایەنی توركی دەڵێن ڕێكکەوتنێک دەکەن لە قازانجی عیراق دەبێت".