گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەشە خۆراکی چەند چینێک دەبڕدرێت.. بزانە تۆ دەگرێتەوە؟

2021.04.13 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەشە خۆراکی چەند چینێک دەبڕدرێت.. بزانە تۆ دەگرێتەوە؟

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق ئاشكرايكرد، پلانى ئەوەيان هەيە بەشەخۆراك لە چەند چينێك ببڕن، ئەوەش وەك ئەوەى لە ياساى بودجەدا هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئيبتيهال هاشم، بەڕێوەبەرى گشتیی پلاندانان لە وەزارەتى بازرگانى (13ى نيسانى 2021) لە لێدوانێكدا بە ئاژانسى فەرمى عێراقییە وتووە، وەزارەتەکە بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنى بڕگەكانى یاسای بودجە بۆ بڕينى پشكى خۆراك لەو چينانەى كە موچەيان لە يەك مليۆن و 500 هەزار دينار زياترە، ئەو بڕگانە لە یاسای بودجە ساڵانى داهاتووشدا دادەنرێنەوە.

 

باسى لەوەشكردووە، ئەوەش بە ئامانجى ئەوەى وەزارەت سود لەو بەشە خۆراكە ببينێت كە دەگەڕێتەوە و دەدرێت بەوانەى كە داهاتيان سنوردارە، سورن لەسەر جێبەجێكردنى پلانى چاكسازى كە ئامانجەكەى چينە هەژارەكان و گەڕانەوەى داهاتى گشتى و سودمەندبونى چينانەيە.

 

بەڕێوەبەرى گشتیی پلاندانان ڕونيشيكردووەتەوە، لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و لايەن و سەنديكاكان بەدواداچون دەكرێت و دواى وەرگرتنى سەرجەم داتاكان وردبينى دەكرێت، ئەو كاتە دەزانرێت كام چينانە بڕيارەكە دەيانگرێتەوە.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى بازرگانى ئەوەشى ئاشكراكردووە، بەڵام بڕيارەكە بەسەر چەند چينێكدا جێبەجێ ناكرێت، ئەويش ئەوانەى كە قوربانى تيرۆرن و ئەوانەشى كە بەڕێژەى 50% كێشەى جەستەييان هەيە.