گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە تورکیا زۆرترینە لە سەرەتای پەتاکەوە

2021.04.13 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە تورکیا زۆرترینە لە سەرەتای پەتاکەوە

ناس کورد-

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 306 هەزار و 563 پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام 59 هەزار و 187 كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و 273 كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە 24 كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی 52 هەزار و 104 تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ سێ مليۆن و 424 هەزار و 733 كه‌س بەرزبوويەوە‌.

 

بەپێی ئامارەکان، ئەو بەرزترین ڕێژەی توشبوونی ڕۆژانەیە لەو وڵاتە کە لە سەرەتای پەتاکەوە تۆمار کرابێت.

 

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى 42 مليۆن و 199 هەزار و 485 پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و 962 هەزار و 760 حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە 34 هەزار و 455 حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و 951 نەخۆشن.

 

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا 3.3 بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا 56.7ـە. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا 68.8ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا 34.9یه‌، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا 99.9ـە.