گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی ساتی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە بەحرکەی هەولێر

2021.04.13 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتی ڕووداوێکی هاتوچۆی لە ناحیەی بەحرکە بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە: "کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تویۆتا لاندکرۆزێک، لەئەنجامی رووداوەکەش بەداخەوە سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا".

 

ئاماژەشی بەوەداوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا هەڵەیەکی هەردوولا هۆکاربووە بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە، چونکە لەلایەک تۆیۆتا بەهۆی پێچکردنەوەی لەناوەندی شەقام ڕێگا دادەخات لەسەرماتۆڕسکیل، لەلایەکیش ماتۆرسکیل زۆر خێرایە، کە ئەو خێراییە زۆرەش هۆکارە بۆ نەتوانینی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکە".

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونیشکردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆز بەڕێژەی 70% و ماتۆرسکیلش بەڕێژەی 30% بە خەتابار دانران.