گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

هەرێم؛ پێشبینییەکانی وەرزی بارانبارینی داهاتووش دڵخۆشکەر نین

2021.04.13 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ پێشبینییەکانی وەرزی بارانبارینی داهاتووش دڵخۆشکەر نین

ناس کورد- 

شارەزایەکی کەشناسیی کورد ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکان، بارانبارینی ساڵی داهاتووش هاوشێوەی ئەمساڵ کەم دەبێت، یاخود کەمتریش دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (13ی نیسانی  2021) ڕایگەیاند، "پێشبینیە سەرەتاییەکان بۆ وەرزی بارانبارینی داهاتوو لە ئێستادا لە سەرچاوەی مۆدێلی CFS2ی کە گوزارشت لە کارلێک دەکات لەنێوان کەشی زەوی، ئۆقیانوس، خاک و دەریا و زەریاکان بەمشێوەیە لە وەرزی پایزی ئەمساڵ و دوو مانگی سەرەتای وەرزی زستانی ساڵی داهاتوو پێشبینی دەکرێت بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێم و عێراق لە تەواوی ئەو چەند مانگەدا لەژێر ئاستی ئاساییەوە بێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەش بەو مانایە دێت ڕێژەی بارانبارین ھاوشێوە دەبێت لەگەڵ ئەمساڵدا یان کەمتر لە ئەمساڵیش دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم پێشبینیانە نوێ دەکرێتەوە لە وەرزی ھاویندا و چاودێری وردی دەکەین لەگەڵ دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی زانیاری لە بەشەکانی دیکە بۆ پێشبینی دوورمەودا ئەوکات بە فەرمی ڕایدەگەینین." 

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، "لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووشدا وەک یەکەم کەس لە سەر ئاستی کوردستان پێشبینیەکمان خستەروو و ئەوەمان راگەیاند کە بارانبارینی ئەمساڵ لە ھەردوو وەرزدا کەمتر دەبێت لە ئاستی ئاسایی ساڵانەی خۆی و ھەر لەو کاتەدا مەترسی وشکەساڵیمان راگەیاند بۆ ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک، کە هیوادارم ساڵی داهاتوو وانەبێت."