ناس کورد-
وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەکو پابەندبوون بەڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا یەکلانەبێتەوە نازانن لێبڕینی موچە لادەبرێت یاخود نا، دەشڵێت، ئەگەر هەردوولا ڕێککەتنەکە جێبەجێبکەن، بە ئەگەرێکی زۆر لێبڕینی موچە لادەبرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم (سێشەممە 13ی نیسانی 20201) لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاووتوێی کەناڵی ئێن ئارتی، ڕایگەیاند، "ئەگەر ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوولا سەرجەم پابەندییەکانی خۆیان جێبەجێبکەن، کاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر دۆخی دارایی و موچە دەبێت."
وتیشی، "ئەگەر بەوشێوەیە ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، ئەگەری زۆر هەیە کە لێبڕینی موچە نەمێنێت."
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لەسەر ژمارەی 682 هەزار موچە خراوە، بەڵام نزیکەی 600 هەزار موچەخۆری دیکە دەمێنێت کە بەرپرسیارێت لەسەر شانی هەرێم موچەیان بۆ دابین بکات، بۆیە تاوەکو مەسەلەی پابەندی بە ڕێککەوتنەکەوە یەکلانەبێتەوە، دەرناکەوێت ڕێژەی لێبڕین دەمێنێت یاخود نا، یاخود چەند دەبێت."