گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستگیرکراوانی بادینان

مەسرور بارزانی چی بە ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وت؟

2021.04.13 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی چی بە ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وت؟

ناس کورد- 

لە میانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، پێویستە زەمینە خۆش بکرێت بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسان بگەن بە سەرچاوەی زانیاریی بۆ ئاشکراکردنی کەیسەکانی گەندەڵی و داوایکردووە، ڕۆژنامەنوسان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هاوکاری حکومەت بن، لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانیشەوە دەڵێت، ئەو پرسە لەو چوارچێوەیەدا باسکرا کە کەیسێکی یاسایی و دراوە بە دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە (13ی نیسانی 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد.

 

لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بە گشتیی باسمان لە سەرجەم ئەو کێشانە کرد کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنوسان دەبنەوە و باسمان لە چارەسەرەکانیش کرد و هەڵوێستی خۆمان لەوبارەیەوە ڕاگەیاند."


لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پرسە لەو چوارچێوەیەدا باسکرا کە کەیسێکی یاسایی و دراوە بە دادگا."


بە وتەی ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە زەمینە خۆش بکەین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسان بگەن بە سەرچاوەی زانیاریی، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسان بتوانن کەیسەکانی گەندەڵی ئاشکرابکەن بۆ خەڵک و هاوکاری حکومەت بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی."


وتیشی، سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکردووە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازادی ڕۆژنامەوانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

 

ڕەحمان غەریب باسی لەوەشکر، وەک سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.

me_ga.php?id=3243me_ga.php?id=3241me_ga.php?id=3242