گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بوکێک لە شەوی گواستنەوەیدا گیانی لەدەستدا.. زاوا دەستگیرکراوە

2021.04.13 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
بوکێک لە شەوی گواستنەوەیدا گیانی لەدەستدا.. زاوا دەستگیرکراوە

ناس کورد-

لە بارودۆخێكى نادياردا لە پارێزگاى زيقار بوكێك لە یەکەم شەوی گواستنەوەیدا گیانلەدەستدا و بەهۆى گومانكردن لە گێڕانەوەكانی، زاواش دەستگير کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەيەكى ئەمنیی ئاگادار لە پارێزگاى زيقار (13ى نيسانى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەياند، ڕووداوەکە لە قەزای "سوق الشیوخ" لە ناوچەی "جیشات" ڕوویداوە، بوکەکە لە شەوی گواستنەوەیدا گیانی لەدەستداوە.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، كەسوكارى زاوا ئاماژەيان بەوەداوە كە بوكەكەيان خۆى كوشتووە، بەڵام هێزەكانى پۆليس گومانيان لەو گێرانەوانە هەبووە و زاوايان دەستگيركردووە بۆ لێكۆڵينەوە لەگەڵى.

 

سەرچاوەكە ئەوەشى بۆ "ناس کورد" ئاشكراكردوە، بوكەكە چەقۆ كراوە بە ڕانيدا و بەهۆى ئەوەشەوە خوێنبەرى سەرەكى بەركەوتووە و بووەتە هۆى خوێنبەربونى توند تا مردن.

 

جەختي لەوەشكردووەتەوە، شارەزايانى بەڵگەى تاوان ڕەتي دەكەنەوە بوكەكە خۆى كوشتبێت و جەختلەوەدەكەنەوە كە ڕوداوەكە تاوانكارييە و تائێستاش لێكۆڵينەوە لەگەڵ زاوادا بەردەوامە.