ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەردوو فەرماندەی یەکەکانی 70 و 80 کۆبووەوە و باسیان لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، هاوکات وەزیری پێشمەرگە ڕآیگەیاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا گفتوگۆكراوه تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان ماف و شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌ربكرێت كه مافێكی ره‌وای خۆیانه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 ،و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندابووانی سه‌نگه‌ر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌خۆرێكخستنه‌وه‌و پابه‌ندبوون به‌دیسپیلینه سه‌ربازییه‌كان، تا وه‌ك هه‌میشه ساز‌و ئاماده‌بن بۆ به‌رگری له‌خاكی كوردستان و تێكشكانی تیرۆریستان.
لە ڕآگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 13ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ موسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر كۆبۆوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، "هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا، هاوكات ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی ئه‌و هێزانه‌ی كرد."
ئەوەش هاتووە، به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كان، په‌یوه‌ست بوو به‌پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ییه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەکرد، "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا گفتوگۆكراوه تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان ماف و شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌ربكرێت كه مافێكی ره‌وای خۆیانه."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "له‌سه‌ر پرسی ماف و ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامبووانی سه‌نگه‌ر گوێ له‌فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 گیرا سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به‌لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوون، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، له دوای رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌كان، كار بۆ باشتركردن و چاككردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندابووه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی شایسته‌ی ژیانێكی باشترن."
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 70 ی و 80 ی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، "ئاواتی هه‌موو لایه‌كمانه كه ببینه خاوه‌ن هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتوو، بۆ ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌رك و مه‌هامی فه‌رمانده‌ییه‌كانیان خسته‌ڕوو، هاوكات ئاشكراشیان كرد، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه پێویستی به‌یه‌ككڕیزی و پێكه‌وه‌یی یه."