گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن لەبارەى پێکەوە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمان و پارێزگاکان خۆى یەکلاکردەوە

2021.04.13 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى پێکەوە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمان و پارێزگاکان خۆى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، توانای ئەوەیان نییە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بەیەکەوە ئەنجامبدەن کەبڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنەکە ( 13ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ناوەندی هەواڵی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند "لەڕووی هونەری، کارگێری، لۆجستی و داراییەوە ناتوانیین ئەو دووهەڵبژاردنە بەیکەوە و لەیەک کاتدا ئەنجامدەین".

 

وتیشی "پێشتر هاوپەیمانێتی سائیرون داوایەکی لەو جۆرەی پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، بەڵام ئێمە وەڵامماندانەوە کە ئەستەمە بتوانین هەردوو پرۆسەکە لەیەک ڕۆژدا و لەیەک کاتدا ئەنجام بدەین".

 

غلای ئاماژە بەوەشکرد "تائێستا بەفەرمیی هیچ داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆن نەکراوە لەبارەی دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تایبیەت بە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق".