گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک پێشبینییەکانى لەبارەى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا پێچەوانە کردەوە

2021.04.13 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک پێشبینییەکانى لەبارەى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا پێچەوانە کردەوە

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات نەوەى گۆڕاوى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، نەبووەتە هۆکارى نیشانەى توند لەناو ئەو نەخۆشخانەى کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەکە کە گۆڤارى "لانسیت" ى تەندروستى بڵاویکردووەتەوە، داتاى 496 توشبووى کۆرۆنا کۆکراوەتەوە کە لەدوو مانگى کۆتایی ساڵى رابردوودا براونەتە نەخۆشخانە و دەرکەوتووە کە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا کەمترە مەترسیدارە لەوەى پێشبینیدەکرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى بەراوردکردنى ئەنجامەکان لەناو توشبووان بە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا و نەوەکانى دیکە، توێژەران هیچ جیاوازییەکیان نەدۆزیوەتەوە لەبارەى ئەوەى توشبووەکان نیشانەى توند لەسەریان دەرکەوتبێت، یاخود گیانیان لەدەستدابێت.

 

توێژەران دەڵێن، داتاکان دەریدەخەن کە توندى نیشانەکان لەلاى توشبووانى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا زۆر جیاوازى نییە لەگەڵ توندى نیشانەکان لەلاى توشبووان بە نەوەکانى دیکە.