گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەمەریکا بەکارهێنانى پێکوتەیەکى دژە کۆرۆناى هەڵپەسارد

2021.04.13 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا بەکارهێنانى پێکوتەیەکى دژە کۆرۆناى هەڵپەسارد

ناس کورد-

ئاژانسەکانى هەواڵى ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە لەسەر پێشنیارى تەندروستى ئەو وڵاتە بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنى بەرکارهێنانى پێکوتەى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن هەتا ئەو کاتەى لێکۆڵینەوەکان لەبارەى توشبوونى بە جەڵتە پشتڕاست دەکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمە دووەم گورزە کەدووچاری ئەو ڤاکسینە دەبێتەوە بەهۆی مەترسییەکانی توشبوون بە جەڵتەی خوێن هاوشێوەی ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی.

 

لای خۆشییەوە دەستەی دەرمان وخۆراکی ئەوروپی جەختیلەوەکردەو کە ئەوان لەئێستادا تاوتوێی گرتنەبەری هەمان ڕێکار دەکەن بە تایبەتی دوای تۆمارکردنی چوارحاڵەت کە یەکێکێک لەحاڵەتەکان بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکەوە گیانی لەدەستداوە.   

 

 ئەو لەکاتێدایە کەلە( 10ی نیسانی 2021) وبەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵیی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمەریکی ولایەتی جۆرجیا بووە بە سێیەم ویلایەتی ئەمەریکا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بنکەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دابخات، ئەوەش دوای ئەوەی هەشت کەس دووچاری نیشانەی لاوەکی بوونەتەوە کە بەشێکیان ناچاربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە هەردوو ولایەتی  کارۆلینای باکوور و کۆلۆرادۆ ڕێوشوێنێکی هاوشێوە گیراوەتەبەر، ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی 30 کەس لەهەردوو ویلایەتەکەدا دووچاری نیشانەی لاوەکی نەرێنی بوونەوە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمە دووەمجارە ئەو ڤاکسینە لە ماوەیەکی کەمدا دووچاری گورزێکی قورس ببێتەوە، ئەوەش دوای گومانی ئەوەی کە پێدەچێت ببێت بە هۆکاری خوێن بەربوون و یاخود درووستبوونی جەڵتە هاوشێوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی."

 

(هەینی) ڕابردوو، بەرپرسانی  تەندروستیی ئەمەریکا جەختیانکردەوە، کە تائێستا دڵنیانەبوونەتەوە لەوەی کە ئایا پەیوەندی دروست هەیە لە نێوان بەکارهێنانی ڤاکسینەکە و توشبوون بە ئەو نیشانە لاوەکییانە ".

 

ئەوەشخراوەتەوەڕوو، لەکۆی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی ئەمەریکی کە ڤاکسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنیان وەرگرتووە  129 کەسیان دوچاری نیشانەی نەرێنی لاوەکی توند بوونەتەوە کە هاوشێوەی نیشانەکانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەریتانییە کە بریتییە لە توشبوون  بە جەڵتە".