گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

تەندروستى باشترین ڕێگاچارە بۆ خۆپارێزى لە کۆرۆنا دیارى دەکات

2021.04.13 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى باشترین ڕێگاچارە بۆ خۆپارێزى لە کۆرۆنا دیارى دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، تویژینەوە زانستییە جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە کە لەدواى توشبوون بە کۆرۆنا گرفتى زۆر لەکەسى توشبوو  بەدیار دەکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق (13ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد کە ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە کۆرۆنا بگرنە بەر و جەختى کردەوە کە "تویژینەوە زانستییە جیهانییەکان ئاشکرایان کردووە کە لەدواى توشبوون بە کۆرۆنا گرفتى زۆر لەکەسى توشبوو  بەدیار دەکەوێت".

 

هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا باشترین ڕێگەچارەى بۆ خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا دیارى کردووە و ئاماژەى بەوە کرد "باشترین رێگەچارە بۆ خۆپارێزى لە کۆرۆنا و گەڕانەوە بۆ ژیانى ئاساییە بریتییە لە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەلایەن هاووڵاتیانەوە.