ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ قوتابیان و خوێندکاران ڕونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "خوێندنی ئەلیکترۆنی سەرکەوتوو نییە بەڵام ڕێگایەکی ناچارییە بەکاردەهێنرێت و ئەگەر دۆخەکە باشتربێت خوێندنی ناو پۆل دەستپێدەکاتەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گوڵستان باقی ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (13ی نیسانی 2021) بە (دەنگی ئەمریکا)ى وت " سەبارەت بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی ئۆنلاین وه‌کو لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان کردوەو ڕاوێژ‌مان پێکراوە به‌ڵام ئێمه وه‌کو لیژنه هه‌ر ڕاوبۆچوونی خۆمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئێمه زۆر حه‌زمان ده‌کرد پرۆسه‌که له‌نێو کامپه‌س بکرێت واته قوتابی بچنه ناو هۆڵه‌کانی خوێندن چونکه ده‌زانین له‌وێ زۆر باشتره بخوێنن، به‌ڵام ئێمه بینیمان که‌مه‌ترسی زۆر زۆره هه‌م له‌سه‌ر گیانی قوتابیان و هه‌م له‌سه‌ر گیانی مامۆستایان له‌به‌رئه‌وه هیچ به‌دیلێک نه‌بوو جێگه‌ی ئه‌وه بگرێته‌وه چونکه ناتوانین بڕیارێک بده‌ین و به‌یانی ببێته شتێکی مه‌ترسیدار بۆ خه‌ڵک.
لەبارەی سەرکەوتنی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین، گوڵستان نهێلی وتی "ئه‌و بابه‌ته کۆبوونه‌وه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر کرد ئێمه له‌ده‌ستپێکی په‌یدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین خوێندن به‌ئۆنلاین و ئه‌لکترۆنی بێت به‌ڵام ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی قوتابیان زۆر زۆر بووه ده‌بینین ڕۆژانه قوتابیان تووش ده‌بن و مامۆستاش توش ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنیش تاڕاده‌یه‌ک ڕاده‌وه‌ستێت و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تیش پێمان وتن و جه‌نابی وه‌زیریش وتی ئه‌گه‌ر شتێکی تر هه‌بێت و باش بێت له‌جیاتی ئه‌وە (خوێندنی ئۆنلاین) جێبەجێی دەکەین، چونکه ئه‌وانیش ده‌زانن تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نییه".
لەبارەی ئەوەی ئایا بڕیاری دەرچوونی گشتی هەیە بۆ ئەمساڵ؟ ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان وتی، "ئه‌و پرسیاره‌شمان له‌ستافی وه‌زاره‌ت کرد به‌ڵام بڕوا ناکه‌م بڕیارێکی وه‌ها بێت که‌قوتابیان هه‌موویان ده‌ربچن چونکه بارودۆخ زۆر سه‌خته به‌تایبه‌ت له‌پۆلی دوانزه ئه‌گه‌ر هه‌موویان داخڵ بکرێن بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان و ده‌رچووبن ئایا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چۆن ده‌توانێت ئه‌و قوتابیانه هه‌موو له زانکۆ و په‌یمانگاکان وه‌ربگرێت!"
جەختی لەوەشکردەوە، "ئێستا بۆته سیسته‌می ئه‌لکترۆنی ئه‌گه‌ر بارودۆخ باش بێت ئینشائه‌ڵا ده‌چنه‌وه ناو کامپه‌س ده‌خوێنن پۆلی یه‌کی بنه‌ڕه‌تی تاپۆلی یانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڵام هێشتا ماوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بدرێت که ئایا قوتابی هه‌موویان دهربچێنرێن یان نا؟ چونکه ئێستا بڕیار هاتووه کهئهلکترۆنی بۆته ناچارى تا بارودۆخ باش بێت ئه‌مساڵ به‌ڵکو بتوانن بچنه ناو کامپه‌س بخوێنن و دووباره ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بکه‌نه‌وه".