گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجى گەڕانەوەى وڵاتەکەى بۆ ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى راگەیاند

2021.04.13 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجى گەڕانەوەى وڵاتەکەى بۆ ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى راگەیاند

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجى وڵاتەکەى بۆ گەڕانەوە بۆ رێکەوتننامەى ئەتۆمى ئاشکرا کرد و رایگەیاند "دەبێت ئەمەریکا سزاکانى سەر ئێران لابدات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران (13ى نیسانى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەى ئاماژەى بەوە کرد "کردەوەکانى ئەمەریکا لە ناوچەکە ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن".

 

وتیشى "پێویستە بەر لەگەڕانەوەى ئێران بۆ رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە ئەمەریکا سزاکانى سەر ئێران لابدات".

 

زەریف لەبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ڕوداوەکەى وێستگەى نەتەنزى بە کارێکى تێکدەرانە ناوبرد و ئاماژەى بەوەش کرد کە ڕوسیا ئیدانەى ئەو کارەى کردووە.