گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وتەبێژى حکومەتى هەرێم بۆ عەلى حەمەساڵح:خەڵک بەلاڕێدا مەبەن  

2021.04.13 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى حکومەتى هەرێم بۆ عەلى حەمەساڵح:خەڵک بەلاڕێدا مەبەن  

ناس کورد-

وتەبیژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و بابەتێکى بڵاوکراوەى عەلى حەمە ساڵح پەرلەمانتارى گۆڕانى ڕەتکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (13ى نیسانى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە چەند رۆژی رابردوودا، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گوتەیەکی بەناوی بەندەوە بڵاو کردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نەبوو و بەندە قسەیەکی لەو شێوەیەی نەکردووە".

 

دەشڵێت "دوای دڵنیابوونی ئەو پەرلەمانتارە لەوەی کە ئەو زانیارییانەی بەناوی منەوە بڵاویکردوونەتەوە بێ بنەمان، داوای لێبوردنی کرد و ئێمەش داوامان کرد روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بۆ رای گشتی بدات، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، بۆیە ئێمە بەپێویستمان زانی ئەو روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بخەینەڕوو تاوەکو چی دیکە لەسەر بنەمای زانیاری نادروست خەڵکی بەلارێ دا نەبرێت".

 

لە رونکردنەوەکەدا جوتیار عادل داوا لەو پەرلەمانتارە و ئەوانى دیکەش دەکات "پێش ئەوەی قسە لەسەر هەر بابەتێک بکەن بەدواداچوونی تەواوی بۆ بکەن و بابەتەکان لەسەرچاوەی باوەڕ پێکراوەوە وەربگرن، تاوەکو خۆیان تووشی ئیحراجی نەبن و کۆمەڵگەش بە لارێ دا نەبەن."