گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەی ببینە

بەهۆی ژنە هونەرمەندێکی عێراقییەوە.. ژنێک یەک بەرد دەکێشێت بەسەر پیاوەکەیدا

2021.04.12 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ژنە هونەرمەندێکی عێراقییەوە.. ژنێک یەک بەرد دەکێشێت بەسەر پیاوەکەیدا

ناس کورد-

ژنێک بە بەرد لە سەری پیاوەکەى دەدات و لەهۆش خۆی دەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی ژنەکەی پێی دەزانێت کە پیاوەکەى کۆمێنتی بۆ وێنەیەکی کچە ئەکتەرێکی دیاری عێراقی لە فەیسبوک نووسیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە، کەشناس و چالاکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ( 12ی نیسانی 2021) لە پۆستێکیدا وێنەی ئەو پیاوەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە شاری بەغدا لەلایەن ژنەکەیەوە بە بەرد لەسەری دراوە و دواتر بەهۆیەوە لەهۆش خۆی چووە.


عەتییە نوسیوویەتی، "ئەم پیاوە بەستەزمانە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی باش نییە، چونکە ژنەکەی بە بەرد لەسەر داوە، بۆیە ئێستا لەهۆش خۆی چووە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوانی پیاوەکە تەنها ئەوە بوو لە فەیسبوک کۆمێنتێکی بۆ وێنەی ئیناس تالیب، کچە ئەکتەری دیاری عێراق نوسیووە وهیچ تر".


ناوبراو وەک تەنزێک لە کۆتایی بابەتەکەیدا نوسیویەتی، " برایان تکاتان لێی دەکەم ئاگاتان لەخۆتان بێت کۆمێنت مەنووسن، هەرچێت هەیە لەدڵی خۆتدا حەشاری بدە، بەخوا دەنا وەک ئەم بەستەزمانەتان لێدێیت".

 

قد تكون صورة لـ ‏‏‏شخص واحد‏، ‏وقوف‏‏ و‏نص‏‏