گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆشەویستی هەواڵگریی!

مۆساد ڕێگایەکی ’’سیخوڕیی ڕۆمانسیی’’ ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرا دەکات

2021.04.12 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
مۆساد ڕێگایەکی ’’سیخوڕیی ڕۆمانسیی’’ ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، دەزگای هەواڵگریی ئێران هەوڵی داوە لەڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوڵاتیانی ئیسرائیلی فریو بدەن و ڕایان بکێشن بۆ دەرەوی ئیسرائیل تاوەکو دواتر بیانڕفێنن و یاخود زیانیان پێ بگەیەنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەرەى "الحرة"ى ئەمریکى (12ی نیسانی 2021) بڵاویکردووەتەوە، ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئاشکرایکردووە، سیخوڕە ئێرانییەکان هەوڵیان داوە ئیسرائیلییەکان بۆ دەرەوەی وڵات ڕابکێشن بۆ ئەوەی دواتر بیانڕفێن یان تیرۆڕیان بکەن.


ئاماژە بەوەشکراوە، سیخوڕەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام هەژمار و لاپەڕەی ساختەیان دروست کردووە و وایان نیشانداوە کە تایبەتە بەو ژنانەی کە لە کەرتی گەشتیاریدا کاردەکەن، بۆیە پەیوەندیان بە ئیسرائیلییەکانەوە کردووە.


دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل دەشڵێت، بەشی هەرە زۆری ئەو هەژمارە ساختانەی کە ئەوان چاودێریان کردووە وێنەی کچی گەنج و سەرنجراکیش یاخود وێنەی کوڕانی قۆز و جوانی پێوە بووە کە لەو ڕێگەیەوە هەوڵیانداوە پەیوەندی خۆشەویستی ساختە دروست بکەن لەگەڵ هاوڵاتییە ئیسرائیلییەکان و دواتر فریویان بدەن بۆ ئەوەی گەشت بکەن بۆ دەرەوی وڵاتەکەیان.


ئاماژە بەوەشکراوە، "هەوڵەکانی سیخوڕە ئیرانییەکان بریتی بووە لە پێشنیازی بازرگانیی یان ژوان و چاوپێکەوتنی ڕۆمانسی".


بەگوێرەى ماڵپەرە ئەمەریکییەکە، مۆساد هۆشداریی داوە بەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەی کە لە دەرەوە بازرگانی دەکەن و داوای لێکردوون کە وریابن لەو داواکاریانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێیان دەگات، بەتایبەت لەو پرۆفایلانەی کە گومانی لەسەرە.


مۆساد ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیران لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و کەنداو وڵاتانی ئەفریقا و ئەوروپا چڕکراوەتەوە.