گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسا ڕێگە بە خەڵکی ئاسایی دەدات گەشتى بۆشایی ئاسمان بکەن، 35 هەزار دۆلار بۆ شەوێک

2019.06.07 - 19:26
ناسا ڕێگە بە خەڵکی ئاسایی دەدات گەشتى بۆشایی ئاسمان بکەن، 35 هەزار دۆلار بۆ شەوێک
ناس کورد- ئاژانسی ناسا بڕیاری دا بە کردنەوەى وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بەڕووی خەڵکی ئاساییدا، نرخی هەر شەوێک مانەوە لە بۆشایی ئاسماندا 35 هەزار دۆلارە. ئاژانسی فڕینناسی نیشتمانی و بۆشایی ئاسمان (ناسا) وێستگەکەى بۆشایی ئاسمانی بەڕوی گەشتیاریدا دەکاتەوە، ڕۆبن گاتین، جێگری بەڕێوەبەری وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان دەڵێت، ساڵانە دوو گەشتی کورتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت. وەک ناسا دەڵێت، "ڕێگە بە هەندێک کەسی تایبەت دەدرێت بۆ ماوەى 30 ڕۆژ لە وێستگەکەدا بمێنێتەوە، گەشتەکەشی هەر بە کەشتى ئاسمانی ئەمریکا گەشت دەکات." بەڕێوەبەری دارایی ناسا دەڵێت، "ناسا وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بە مەبەستى بازرگانی دەکاتەوە و بۆ یەکەمجاریشە ڕیکڵام بۆ ئەو بابەتە دەکات چونکە پێشتر ناسا بەکارهێنانی وێستگەکەى بۆ کاری بازرگانی قەدەغەکردبوو." وێستگەکە تەنها موڵکی ئەمریکا نییە، بەڵکو ساڵی 1998 پێکەوە لەگەڵ ڕوسیا دروستیان کرد، ساڵی 2001، بازرگانێکى ئەمریکی بۆ یەکەمجار و بە مەبەستى گەشتیاری گەشتى وێستگەکەى کرد، ئەو کاتە بازرگانەکە نزیکەى 20 ملیۆن دۆلاری بە ڕوسیا دا.