گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەرێم دەیەوێت شێوازى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بگۆڕدرێت

2021.04.12 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم دەیەوێت شێوازى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بگۆڕدرێت

ناس کورد-

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیانەوێت هاوکارى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ساڵانە نەبێت و درێژخایەن بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیان سامى عەبدوڕەحمان لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا ئەمڕۆ دووشەممە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە گرنگە کە ساڵانە نوێی دەکەنەوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ئەو هاوکارییە بەو شێوەیە نەبێت و بۆ ماوەیەکى درێژخایەن بێت.

 

وتیشى، "دەمانەوێت هاوکارییەکە وەک پەیوەندییە سەربازییەکانى ئەمریکا بێت لەگەڵ وڵاتانى دیکە کە بۆ ماوەیەکى دیاریکراو نییە و درێژخایەنە".

 

بەیان سامى باسى لەوەشکرد، هەروەها لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ئەوەى نوێنەرى هەرێم بەشداربێت لەکۆبوونەوەکانى بانکى جیهانى کە ساڵانە دووجار کۆدەبێتەوە و عیراقیش تێیدا بەشدارە.