گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکانیان ئاگر دەکەنەوە

بازاڕى خورما لە هەرێم؛ فەڵەستینى کێبڕکێی سعودى دەکات

2021.04.12 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
بازاڕى خورما لە هەرێم؛ فەڵەستینى کێبڕکێی سعودى دەکات

ناس کورد-

لەگەڵ هاتنى مانگى ڕەمەزاندا خواست لەسەر خورما لە بازاڕەکانى هەرێم ڕووى لە زیادبوون کردووە، جگە لە بەرهەمى ناوخۆیی عێراق خورماى چەند وڵاتێکى دیکەش لە بازاڕەکان ساغ دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچونێکى مەیدانى "ناس کورد" بۆ نرخى خورما دەردەکەوێت، کە بەرزترین نرخ خورماى عەجوەى سعودییە کە نرخى هەر کیلۆیەکى دەگاتە 20 هەزار دینار، لەدواى ئەویش نرخى جۆرە خورمایەکى فەڵەستینییە کە نرخى هەر کیلۆیەکى بە 16 هەزار دینارە.



چەند فرۆشیارێکى خورما بۆ "ناس کورد" یان ڕوونکردەوە، ئەمساڵ بەرهەمى خورماى عێراقى زیاتر بووە لە بازاڕەکان بەراورد بە ساڵانى پێشوو، نرخەکانیشیان بەراورد بە بەشێک لە خورماى وڵاتانى دیکە هەرزانترن و خواستیشیان لەسەرە.



دیارترین جۆرى خورماى عێراقى کە خەڵک خواستى لەسەرە، جۆرەکانى بەرحە و ئەشرەسیی و برێمە و خەستەوییە.



جگە لەو جۆرە خورمایانە، چەندین جۆر خورماى ئێرانى لەبازاڕەکان بوونیان هەیە کە نرخیان بەراورد بەجۆرەکانى دیکە هەرزانترە.