ناس کورد-
قوباد تاڵەبانى دڵنیایی داوەتە پەرلەمانى کوردستان کە ئەگەر حکومەتى عێراق پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەیان لەبارەى بودجە، دۆخى دارایی هەرێم باشتر دەبێت و دەتوانن ئیدارەى خۆیان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو وتانەى قوباد تاڵەبانى، سەرۆکى شاندى دانوستکارى هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە (12ی نیسانی 2021) لە میانەى کۆبوونەوەیەکى شاندەکەدا بوو لەگەڵ پەرلەمانى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و پرسی موچەى فەرمانبەران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
قوباد تاڵەبانی جێگرکردنی پشکی ھەرێمی لەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2021 بە "سەرکەوتوو" ھەژمارکرد، پێی وابوو جگە لەوەی یارمەتیدەر دەبێ بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری و دارایی ھەرێم، لەھەمان کاتدا متمانە دەگەڕێنێتەوە لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ و لەداھاتوودا ڕێخۆشکه‌ر دەبێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی کۆمەڵێ کێشەو پرسی چارەنووسساز لەنێوان ھەردوولادا.
وتیشى، "حكومەتی ھەرێم پابەند دەبێت بەو ئەركانەی كە لەسەریەتی لەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بۆ بەدەستھێنانی ماف و شایستە داراییەكانی خه‌ڵكی كوردستان".
قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەشدا، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵى عێراق پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه باشتر ده‌توانین ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین و دۆخی داارییمان باشتر ده‌بێت".
باسى لەوەشکرد، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و سووریشن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى، به‌تایبه‌ت چاكسازیكردن له‌داهات و و خه‌رجی و كۆنترۆلكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و پێداچوونه‌وه به‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، قوباد تاڵەبانى رایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی نزیكدا پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان".