ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بانگەوازێکی هۆشداری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دۆخی کۆرۆنا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردایە و جەخت دەکاتەوە کە ژماری توشبووان زۆر زیاتر دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماریا ڤان خیرکوڤ، سەرۆکى تیمی هونەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە ڕێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا "چەند مانگێگی" دەوێت ئەگەر ڕێکاری باش و پێویست بگیرێتەبەر.
باسی لەوەشکرد کە "دۆخی پەتاکە لە خراپیدایە و بە بەردەوامی ژمارەی توشبووان زیاد دەکات، لەو دۆخە ناچێت کە دەبوو دوای 16 مانگ لە دەستپێکردنی پەتاکە تێیدا بووینایە، هەرچەندە چەندین ڕێکاری باش گیراوەتەبەر."