گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

2021.04.12 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ وەرگرتنی تەندەر و رێنمایەکانی گەشتی عومرەی وەرزی ئەمساڵی 2021 کۆتایی ھات و ئەو کۆمپانیانەی کە تەندەرو ڕێنمایەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردوە، مافی گەشتکردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (12ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج وعومرە و درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی تەندەرو رێنمایەکانی گەشتی عومرەی وەرزی ئەمساڵی 2021، ئەمرۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتایی ھات.


باس لەوەشکراوە، ئەو کۆمپانیانەی کە تەندەرو ڕێنمایەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردوە، تەنھا ئەوان مافی گەشتکردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بەپێچەوانەوە ھەرکۆمپانیایەک بەدەر لەرێنمایەکان سەرپێچی بکات ڕووبەروی یاسای دەکرێتەوە.



پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (5ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، پێش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی پلانێکی وەزارەتی ئەوقاف نرخی گەشتی عومرە کەمکرایەوە بۆ نزیکەی 650 دۆلار زۆرترینى نزیکەی 900 دۆلار بوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ڕێککارەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا نرخی گەشتەکان زیادیکردووە بۆ هەزارو 350 دۆلار کە نزیکەی دوو هێندەی نرخەکەی پێشترە".



سەبارەت بە ئەنجامدانی گەشتی عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا، وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم وتی، "هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ ئەوانەی لە 18 بۆ 50 ساڵن گەشتی عومرە ئەنجامبدەن".


لەلایەکی دیکەوە کارمەندێک لە کۆمپانیای پاڕەزان کە تایبەتە بە حەج و عومرە بۆ "ناس کورد" وتی "لە مانگی ڕەمەزاندا داواکاری بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە زیاد دەکات و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا داواکاری هەیە بەڵام زیاتر ئەوانەی گەشتەکە دەکەن پێیان خۆشە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەمەزان گەشتەکە ئەنجامبدەن".
لەبارەی نرخی عومرە لە مانگی ڕەمەزان وتی، "بۆ ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزان نزیکەی هەزارو 500 دۆلارە بەڵام بۆ ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان نرخەکەی دەبێتە نزیکەی هەزارو 800 دۆلار".