ناس کورد-
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دۆخی کۆرۆنا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 953 توشبووی نوێی پەتاکە تۆمار کراون، هاوکات 44 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی نیسانی 2021، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 679 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.