گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری دارایی هەرێم ڕێژەی لێبڕینی موچەی یەکلایی کردەوە

2021.04.12 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم ڕێژەی لێبڕینی موچەی یەکلایی کردەوە

 ناس کورد-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕی لێبڕینی موچەی دیاریکرد و ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، لێبڕینی %21ی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەت چوونە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و  سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوە.

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی وتوویەتی، "ئەگەر بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە نەنێرێت، ئەوا ئەم مانگەش لێبڕینی %21ی موچە بەردەوام دەبێت."