گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ لەسەر ڕووداوەکانى کوشتن و تەقەکردن ى شەوى ڕابردوو چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

2019.06.07 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ لەسەر ڕووداوەکانى  کوشتن و تەقەکردن ى شەوى ڕابردوو چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی گەنجەکەی چاڤی لاند و ڕوداوى تەقەکردنەکەى نزیک سیتی سینەماى شارى سلێمانى. . ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراى کردووە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن دوو کەسەوە تەقە لە سیتی سینەمای سلێمانی کرا و لەئەنجامدا دوو کەس برینداربوون، لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و  دەستیشیانگرتووە بەسەر چەک و ئوتومبیلی تۆمەتبارەکاندا. . پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (31/405) راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە. . لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی هەر شەوی ڕابردوو لەبەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵەى نێوان دوو کەسەوە گەنجێک بەسەختی بریندارکراو دواتر لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا، پۆلیس توانیوێتى دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیربکەن. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادان بەندن و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. . .