گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نزیكەی 100 تانە لەبەردەم دادگای فیدراڵییە و بودجە و هەڵبژاردن زۆرینەیانە

2021.04.12 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
نزیكەی 100 تانە لەبەردەم دادگای فیدراڵییە و بودجە و هەڵبژاردن زۆرینەیانە

ناس كورد-

چەند ناوەندێكی سیاسی و پەرلەمانی ژمارەی سكاڵا و تانە كەڵەكەبووەكانی بەردەم دادگای نوێی فیدراڵی بە 100 دۆسیە مەزەندە دەكەن كە بودجەی 2021 و یاسای هەڵبژاردن و یاسای بڕوانامەی زانكۆیی و هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پشكی شێریان پێكدەهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی ئەلمەدای عێراقی كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە (12 نیسانی 2021) یاسای نوێی دادگاكە تەنها میكانیزمی دانانی ئەندامەكانی چارەسەركردووە و پێكهاتەی ئێستای دادگاكە فرەجۆرە ( 5 دادوەری شیعە، 2 سوننە، 2 كورد، ئەمیندارێكی مەسیحی).

 

بەهۆی پەككەوتنی دادگاكەشەوە بۆ ماوەیەكی زۆر بەهۆی كۆچی دوایی هەندێك لە ئەندامەكانییەوە ژمارەیەكی زۆر دۆسیەی لەبەردەستدا كەڵەكەبوون و عیماد یوخەنا، راویژكاری یاسایی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە 100 تانەو سكاڵا مەزەندەیان دەكات كە بەشی زۆریان لەبارەی بودجە و یاسای هەڵبژاردنەوەن ئەمەش كات و كاركردنی زۆری پێویستە بۆ یەكلایی كردنەوە.

 

بەپێی دەستور دادگای باڵا كە لەم رۆژانەدا ئەندامەكانی دەستبەكاربوون، ئەركی پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دادبینییە لە كێشەی نێوان دەسەڵاتە دەستورییەكان لەگەڵ چاودێریكردنی پەیڕەوكردنی دەستور لە یاسا دەركراوەكان.