گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

شانەى قەیرانەکان لەبارەى قەدەغەکردنى هاتووچۆوە لە مانگى رەمەزان بریاریدا

2021.04.12 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
شانەى قەیرانەکان لەبارەى قەدەغەکردنى هاتووچۆوە لە مانگى رەمەزان بریاریدا

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆ لەکاتژمێر 7ى ئێوارەوە هەتا 5ى بەیانى پەیڕەو دەکرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلمان غەرباوى، ئەندامى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لە پەرلەمانى عێراق (12ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیى پەیرەودەکرێت لە کاتژمێر 7ى ئێوارە بۆ 5ى بەیانى.

 

رونیشیکردەوە، بەهۆى پابەندبوونى وەزیفى و کۆمەڵایەتى هاووڵاتیان لەو مانگەدا نەتوانراوە قەدەغەى هاتووچۆى تەواوەتى بسەپێنرێت.

 

غەرباوى ئاماژەى بەوە کرد کە لە مانگى رەمەزاندا چێشتخانەکان دەتوانن تەنها کارى دیلیڤەرى بکەن و دەشبێت سەرجەمى کرێکارەکانیان ڤاکسینى دژە کۆرۆنا وەربگرن.