گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشى کەلار دوو کەسى دەستگیر کرد کە تۆمەتبارن بە سوتانى دەغڵ و دانى جوتیارانى سنورەکە

2019.06.07 - 16:44
ئاسایشى کەلار دوو کەسى دەستگیر کرد کە تۆمەتبارن بە سوتانى دەغڵ و دانى جوتیارانى سنورەکە
ناس کورد- ئاسایشى کەلار ڕایگەیاند، بەهۆکاری ئاگرەکەی گوندی قاسم ئاغا و دەوروبەری دوو کەس دەستگیرکراون، داواش لەو جوتیارانە دەکات کە زەرەرمەند بوون بچن سکاڵا تۆمار بکەن. . پاش ئەوەى ئاگر لە بەشێک لە خەلەى جوتیارانى سنورى گوندى قاسم ئاغا لە گەرمیان کەوتەوە، ئاسایشى گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکراى کرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە "تۆمەتبارن بە کردنەوەى ئەو ئاگرى دەغڵ و دانى جوتیارانى ئەو سنورە". .   هەروەها ئاسایشى کەلار داواى لەو جوتیارانە کردووە کە زیانیان پێگەیشتووە لە ئەنجامى ئەو ئاگرانەوە، سەردانیان بکەن بۆ ئەوەى سکالاى یاسایی تۆمار بکەن، ئاماژەى بەوەشکردووە: "دادوەر بەبێ سکاڵاى یاسایی تۆمەتبار ڕاناگرێت بۆیە پێویستە سکاڵاى یاسایی تۆمار بکرێت". . ئەمڕۆ ئاگر بەربوو لە بەشێکى ئەو زەوییانەى لە سنورى گوندى قاسم ئاغا لە گەرمیان بە گەنج و جۆ چێندراون، تا ئێستاش قەبارەى زیانەکان ئاشکرا نەبوون. . .