گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کەی قوتابخانەکان ناکرێنەوە؟

وادەیەک بۆ مانەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دیاریکرا

2021.04.12 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ مانەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دیاریکرا

ناس کورد-

د.خاڵس قادر، ڕاوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەتا مانگێکی تر پێویست بەوە دەبێت کەپرۆسەی خوێندن بەوشێوەیەی ڕابگرێت و دەشڵێت، پێویستە کەسانی ناودار بچن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن بۆ ئەوەی ترسی هاووڵاتیان لە ڤاکسینەکە بڕەوێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.خاڵس قادر، (دووشەممە 12ی نیسانی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕایگەیاند، " لەبەرئەوەی ئێستا بەردەوام ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ڕوو لەزیادبوونە و پابەندبوون نییە لەئێستادا باشترە پڕۆسەی خوێندن ڕابوەستێت هەتا ئەوکاتەی دێتە ژێر کۆنتڕۆڵ و حاڵەتەکان کەمتردەبنەوە لەبەرئەوەی بەداخەوە هەتا ئێستاش نەمامۆستایان و نەبەشێکی زۆر لەخوێندکاران پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی نابن."

 

سەبارەت بە پێشبینی لایەنی تەندروستی بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن؟ د.خالس قادر ئاماژەی بەوەکردووە، " من پێموایە لەزۆرترین حاڵەتدا هەتا مانگێکی تر پێویست بەوە دەبێت کەپرۆسەی خوێندن بەوشێوەیەی ئێستا بێت یاخود پەنا ببرێتەبەر ئۆنلاین یان هەرشێوازێک لەشێوازەکانی تر کەوەزارەتی پەروەردە پێی باشە و دەتوانێت درێژە بەخوێندن بدات."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە ڕێنماییەکان هەمووی توندوتۆڵ بکرێنەوە و پێویستە لەمەولا سزادان هەبێت نابێت بەو شێوەیە لێبگەڕێین هەرکەسێک بەئارەزووی خۆی تەندروستی گشتی کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە."

 

ڕاوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردووە، " پێویستە کەسە ناودارەکان ئیتر چ سیاسی بێت یان ناسیاسی بێت، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری بێت پێویستە ئەو کەسە ناودارانەی کاریگەریان هەیە لەسەر خەڵک ئەوانە ئێستا بێنە پێشەوە و خۆیان بکوتن و ڤاکسین وەربگرن بۆئەوەی خەڵکانی تریش چاویان لێبکەن بەڕاستی ئێستا تاکە هیوایەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایڕەسی کۆرۆنا ئەو ڤاکسینەیە کە لەبەردەستدایە لەپاڵ بەکارهێنانی ماسک و ڕێکارەکانی تری خۆپارێزی."