ناس کورد-
200 هەزار ڤاكسينى ترى جۆرى سينۆفارمى چينى گەيشتە عێراق و ئەو بڕەش ديارى ئەو وڵاتەيە بۆ هاوڵاتيانى عێراقي.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەميمى وەزيرى تەندروستى عێراق (11ى نيسانى 2021) ئاشكرايكرد، گوژمەى دووەمى ڤاكسينى سينۆفارمى چينى گەيشتووەتە عێراق كە بڕەكەى 200 هەزار ڤاكسينە.
باسى لەوەشكردووە، ئەو بڕە لەلايەن چينەوە وەك ديارى بۆ گەلى عێراق نێردراوە و بەسەر ناوەندەكانى دابەشكردندا لە بەغدا و پارێزگاكانى تردا دابەش دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدايە هەر ئەمڕۆ يەكەم وەجبەى ڤاكسينى فايزەر گەيشتە عێراق كە ژمارەى 50 هەزار ژەم بوو، دواتر دەستكرا بە دابەشكردنى بەسەر ناوەندەكانى بەكارهێناندا.