گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەکەم دەرکەوتنى دواى هەوڵى کودەتا’’

شازادەى پێشووى ئەردەن لەگەڵ خانەوادەى شاهانە دەرکەوتەوە

2021.04.11 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
شازادەى پێشووى ئەردەن لەگەڵ خانەوادەى شاهانە دەرکەوتەوە

ناس کورد-

 

شازادە حەمزە حسێن شازادەى پێشووى ئەردەن بۆ یەکەمجار لەدواى ئاڵۆزییەکانى ناو خانەوادەى شاهانەى ئەو وڵاتە، لەگەڵ خێزانى شاهانە دەرکەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆشکى شاهانەى ئەردن لە تویتێکدا وێنەیەکى بەکۆمەڵى ئەندامانى خێزانەى شاهانەى بڵاوکردوەتەوە، لە مەراسیمى 100 ساڵەى دامەزراندنى شانشینى ئوردنى هاشمى.

 

سەرجەم ئامادەبووان جلوبەرگى مەدەنیان پۆشیوە، جگە لە شازادەى وڵات کە جلوبەرگى سەربازى پۆشیوە.



پێشتر حکومەتى ئەردەن ڕایگەیاندبوو، شازادە حەمزە زڕبراى شا عەبدوڵاى دووەمى ئەردەن و گروپێکى دەورووبەرى بەهەوڵى ئەنجامدانى کودەتا دەستگیرکراون و ڕەوانەى دادگاى ئاسایشى وڵات دەکرێن.

 

دواتر شازادە حەمزە رایگەیاند، سەرکردایەتى سوپا داوایان لێکردووە کە لە ماڵەکەى خۆیدا بمێنێتەوە و پەیوەندى بە کەسەوە نەکات، جەختیلەوەشکردووەتەوە کە ئەو بەرپرس نییە لە هیچ گەندەڵى و پلانگێڕییەک.