گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

هۆكاری تەقینەوەكانی كورە ئەتۆمییەكەی ئێران ئاشكرا كرا

2021.04.11 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری تەقینەوەكانی كورە ئەتۆمییەكەی ئێران ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

ڕێكخراوى وزەى ئەتۆمى ئێران بە فەرمى دانينا بەوەدا، كە ڕوداوەكەى دامەزراوەى ئەتۆمى "نەتەنز" بەهۆى هێرشێكى تێكدەرانەوە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلەفزيۆنى فەرمى ئێرانى (11ى نيسانى 2021) لە زارى عەلى ئەكبەر ساڵحى سەرۆكى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران بڵاويكردەوە، ئەو ڕووداوەى لە دامەزراوەى ئەتۆمى نەتەنز ڕوويدا بەهۆى كارێكى تيرۆرستييەوە بووە.

 

ئەو بەرپرسە ئێرانييە جەختيلەوەشكردووەتەوە، كە ئێران مافى ئەوەى هەيە كە وەڵامى كارێكى لەو جۆرە بداتەوە.

 

دامەزراوەى ئەتۆمى نەتەنز ئەمڕۆ يەكشەممە جارێكى تر تووشى كێشەيەك بوەوە و بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕايانگەياند كە ڕووداوەكە لە تۆڕى دابەشكردنى كارەبادا ڕوويداوە.

 

ئەوەش لەكاتێكدايە، پێشتريش و لە سەرەتاى ئەمساڵ تەقينەوەيەك لەو دامەزراوەيە كە دەكەوێتە پارێزگاى ئەسفەهان ڕوويدا و دواتر دەركەوت كەسێك بۆمبێكى لەناو دامەزراوەكەدا چاندووە.