گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تۆمەتبارێکى هەڵهاتوو لە سلێمانى دەستگیرکرا ’رادەستى هەولێر دەکرێتەوە’

2021.04.11 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێکى هەڵهاتوو لە سلێمانى دەستگیرکرا ’رادەستى هەولێر دەکرێتەوە’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى هەڵهاتوو، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى (11ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركرد ".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومانیان دەكرد تۆمەتبار بەرەو پارێزگای سلێمانی هەڵاتبێت ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی واماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت.

 

جەختیش کراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای هەولێر دەكرێتەوە .