گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا ئەعرەجى لەلایەن ئێرانەوە بانگێشت کرا 

2021.04.11 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا ئەعرەجى لەلایەن ئێرانەوە بانگێشت کرا 

ناس کورد- 

ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى عێراق لەگەڵ باڵيۆزى ئەمريكا لە بەغدا كۆبويەوە و بارودۆخى ئەمنى و سياسى لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى تەوەرى گفتوگۆكانى نێوانيان بوو و لەدواى کۆبوونەوەکەش ئێران بانگێشتى ئەعرەجى کرد بۆ سەردانیکردنى ئەو وڵاتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى قاسم ئەعرەجى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى عێراق (يەكشەممە 11ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، ئەعرەجى لە نوسينگەكەى خۆى لە بەغدا لەگەڵ ماسيۆ تۆلەر باڵيۆزى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا لە عێراق كۆبووەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەردولا گفتوگۆيان لەسەر بارودۆخى ئەمنى و سياسى هەرێميى و نێودەوڵەتى كردووە، هەروەها بەهێزكردنى هاريكاريەكان و بەردەواميدانى پەيوەندييەكانى نێوان بەغدا و واشنتۆن تەوەرێكى ترى گفتوگۆكان بوون، بەشێوەيەك كە سەقامگيرى بۆ ناوچەكە بەدەستبهێنێت، هەروەها باس لە بابەتى خێوەتگەى هولى سنوريى كراوە و جەختلەوەكراوەتەوە كە پێويستە چارەسەرێكى كرداريى ڕاستەقينە بۆ ئەو خێوەتگەيە بدۆزرێتەوە.

 

بەپێى هەمان بەياننامە، قاسم ئەعرەجى باسى لەوەكردوە كە ناوچەكە پێويستى بە دوبارە رێكخستنەوەى كارتەكان هەيە و عێراق هەميشە هەوڵى ئەوە دەدات خاكى بەيەك گەياندن و لێكنزيكبونەوەى هەموو لايەك بێت، ئەوەش بەسودى سەقامگيريى و ئاسايشى ناوچەكەيە و دورى دەخاتەوە لە كێشمەكێشى زياتر.

 

لاى خۆشيەوە ماسيۆ تۆلەر ئاماژەى بەوەداوە، لەگەڵ لايەنى عێراقى ڕێكەوتن كراوە لەسەر ئەوەى كە بەدواداچونى خێرا بۆ دانيشتنێكى سەركەوتووى گفتوگۆى ستراتيژى بكرێت، وڵاتەكەى هەوڵى ئەوە دەدات كە گرژى هەرێميى دروست نەبێت.

 

وتوشيەتى، ئەمريكا دەيەوێت پەيوەندييەكى باش لەنێوان عێراق و ئێراندا هەبێت بەشێوەيەك خزمەتى بەرژەوەنديەكانى هەموان بكات، گفتوگۆكانى ڤييەناش لەگەڵ لايەنى ئێرانى بۆ بنيادنانى پردى متمانەيە لەنێوان واشنتۆن و تاراندا.