گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمساڵدا لە سلێمانى ’’مۆڵەت بەهیچ پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان نەدراوە’’

2021.04.11 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
لەمساڵدا لە سلێمانى ’’مۆڵەت بەهیچ پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان نەدراوە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، لەمساڵدا لە سلێمانی هیچ پڕۆژەیەک مۆڵەتی پێ نەدراوە لەبواری وەبەرهێنان لەلایەن حکومەتی هەرێمم،مك لەکاتێکدا لەپارێزگاکانی تر چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەمەزان نامیق کەریم ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەت هاوکار نییە بۆ گەشەپێدان و پەرەسەندنی ئەم پارێزگایە کەمەبەستێکی ناوچەگەری لەپشە.

 

دەشڵێت "هەروەها وەبەرهێنەر و بازرگانەکانیش ئەوەندەی بیر لە خۆ دەوڵەمەندکردن و بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە هەرگیز بیر لەشارستانیەت و جوانی شارو سودی هاوڵاتیان ناکەنەوە".

 

بەبڕواى رەمەزان نامیق، هەرئەمەش وایکردووە ئەو ڕێژەکەمەی پڕۆژەی وەبەرهێنان کە لەپارێزگاکە هەیە "مۆڵەتەکانیان ئەوەندە گوماناوییە" و دەبێتەهۆی سەرئێشە بۆ فەرمانگە چاودێرییەکان و وادەکات نەتوانرێت وەک پێویست پڕۆژە ئەنجام بدرێت.

 

رەمەزان نامیق دەڵێت "هەندێک لەفەرمانگەکان بەمەبەست نایانەوێت پڕۆژە دروست بکرێت و لەڕێگەی ڕۆتینات و داواکار