ناس کورد-
سەرۆكايەتى گشتى كاروبارى دوو حەرەمە پيرۆزەكەى سعوديە ئاشكرايكرد، پاشاى ئەو وڵاتە ڕەزامەندى داوە لەسەر ئەوەى كە لە مانگى ڕەمەزاندا نوێژى تەراويح و خوداپەرستى لە هەردوو حەرەمەكە ئەنجام بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزيز سودەيس، سەرۆكى گشتى كاروبارى مزگەوتى حەرام و مزگەوتى پێغەمبەر (يەكشەممە، 11ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردەوە، سەرۆكايەتيەكە و لايەنە بەشدارەكان لە رێوشوێنەكانى پاراستنى لە هەردوو حەڕەمەكەدا بەردەوام دەبن بۆ خزمەتكردنى ميوانانى مانگى پيرۆزى ڕەمەزان.
ئەوەش هاتووە، سەركردايەتى سورە لەسەر بەردەوامبونى ئەنجامدانى بۆنەكان لە هەردوو حەرەمەكەدا و گرتنەبەرى سەرجەم ڕێوشوێنەكان تا ميوانان بتوانن خوداپەرستى لە ژينگەيەكى تەندروست و پارێزراودا ئەنجام بدەن، ئەوەش بەپێى ڕێوشوێنەكانى تەندروستى جيهانى بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتاكەى كۆرۆنا.
سودەيس جەختيلەوەشكردووەتەوە، شا سەلمان بن عەبدولعەزيز ئال سعود و محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشين بەدەوامن لەسەر دابينكردنى خزمەتگوزاريەكان بۆ ئەنجامدانى مەراسيمەكان لە هەردوو حەرەمى پيرۆزدا لە مانگى ڕەمەزاندا.