گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم لەبارەى بودجەوە داوایەکى نوێ لەبەغدا دەکات

2021.04.11 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم لەبارەى بودجەوە داوایەکى نوێ لەبەغدا دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داوایان لەبەغدا کردووە بەشداربن لە داڕشتنى رێنماییەکانى جێبەجێکردنى یاساى بودجە، دواى ئەوەى یاساکە لەپەرلەمان پەسەندکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، رێنماییەکانى جێبەجێکردنى یاساى بودجە پرسیکى هەستیارە، ئەوەش بەشێکە لەکارەکان، حکومەتى هەرێم داوایکردووە بەشداربێت لەو پڕۆسەیەدا.

 

وتیشى لە دوایین کۆبوونەوەدا سەرۆکى حکومەت فەرمانیداوە بە لیژنەى پیکهێنراو بۆ دانیشتن لەگەڵ لیژنەکانى حکومەتى بەغدا کە دەست بەکارەکانیان بکەن.

 

جوتیار عادل رونیکردەوە "لیژنەکان لەسەر ئاستى وەزارەتەکانى دارایی و سامانە سروشتییەکان پێکهێنراون بۆ ئەوەى لەگەڵ وەزارەتەکانى بەغدا دابنیشن و گفتوگۆى پێویست بکەن لەو بارەیەوە".

 

باسى لەوەشکرد، پابەندن بە جێبەجێکردنى یاساى بودجە و هەندێ وردەکاریی هونەرى ماوە، ئەگەر ئەو یاسایە وەک خۆى جێبەجێبکرێت لەبەرژەوەندى هەردوو وڵاتە.

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە، لەبەرانبەر رادەستکردنى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان.