گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بریار لەسەر خوێندنى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان درا

2021.04.11 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
بریار لەسەر خوێندنى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان درا

ناس کورد-

 

لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا بڕیاریدا داخستنى قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان درێژبکرێتەوە و تەنها بە رێگەى ئۆنلاین و ئەلیکترۆنى پڕۆسەکە بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، خوێندن له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ به‌ حكومی و ئه‌هلییه‌وه‌ راده‌گیرێت و ته‌نیا به‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

وتیشى هەروەها خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به‌ سیستمی ئاوێته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له‌ هۆڵی خوێندن ده‌بێت.

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، فه‌رمان به‌ پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كراوه‌ رێگه‌ به‌ هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك نه‌ده‌ن و پرسه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و رێكار له‌ دژیان وه‌ربگرن. بڕیارەکان لە سبەینێ وە جێبەجێ دەکرێن.