ناس کورد-
لیژنەى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بەرەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان لە مانگى ڕەمەزاندا دەرگاى مزگەوتەکان بکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان (11ى نیسانى 2021) رایگەیاند "لە کۆبوونەوەى لیژنەى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنادا بڕیاردرا لەسەر کردنەوەى مزگەوتەکان لەمانگى ڕەمەزاندا".
هاوکات وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بۆ کردنەوەى مزگەوتەکان لەمانگى ڕەمەزاندا چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا داوایان لە مامۆستایانى ئاینى و نوێژخوێنان کراوە کە پابەندى ڕێنماییەکان بن.