ناس کورد-
شانەى قەيرانەكانى پەرلەمانى عێراق دوو بژاردە بۆ سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ ئاشكرا دەكات و داواش لە حكومەت و وەزارەتى تەندروستى دەكات پلانى خۆيان تايبەت بە هاندانى هاوڵاتيان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماييە تەندروستيەكان بگۆڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەواد موسەوى، بڕياردەرى شانەى قەيرانەكانى پەرلەمانى عێراق (11ى نيسانى 2021) لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا كە "ناس كورد" بەدواداچونى بۆ كردووە ئاماژەى بەوەدا، بەهۆى زيادبونى ژمارەى توشبووانى پەتاى كۆرۆنا، لە ئێستا گفتوگۆ لەسەر زياتر لە بژاردەيەك دەكەن بۆ سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لە مانگى ڕەمەزانى پيرۆزدا.
ڕونيشيكردووەتەوە، بژاردەى يەكەم ئەوەيە كە لە 10 ڕۆژى سەرەتاى ڕەمەزاندا قەدەغەى گشتگيرى هاتووچۆ بسەپێندرێت، بژاردەى دووەم كە نزيكترين ئەوەيە ڕۆژانى پێشنجشەممە، هەينى و شەممە قەدەغەى گشتگير بسەپێندرێت، هەروەها كاتژمێرەكانى قەدەغەى ڕێژەييش زياد بكرێت لە كاتژمێر 7ى ئێوارەوە بۆ 5ى بەيانى.
موسەوى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا داوا لە حكومەت و وەزارەتى تەندروستى دەكات، پلانى خۆيان تايبەت بە هاندانى هاوڵاتيان بۆ پابەندبون بە رێنماييە تەندروستيەكان و كاتەكانى قەدەغەوە و زيادبونى هۆشيارييەوە بگۆڕن.