گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکاریى دەستپێکردنەوەى هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران لە سبەینێوە

2021.04.11 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى دەستپێکردنەوەى هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران لە سبەینێوە

ناس کورد-

کۆمەڵگەى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى هاتووچۆى گەشتیارى لەگەڵ وڵاتى ئێران بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵگەى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان (11ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەو تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بەبڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەسنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا (٤/٢٠/ ٢٠٢١ بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە  مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن.

 

جەختیشکراوەتەوە، ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لەسبەینێ دووشەمە ٢٠٢١/٤/١٢ەوه لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.